قایمقامییەتی قەزای دوکان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

قایمقامییەتی قەزای دوکان ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە بەهۆی داڕمانی شاخ ڕێگەی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ مەترسی لەسەرە و داوا لە شۆفێران دەکرێت ڕێگەکە بەکارنەهێنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 12ی شوباتی 2026، قایمقامییەتی قەزای دوکان رایگەیاند، “ئاگاداری شۆفێران دەکەینەوە کە لە ئەمڕۆ رێگەی شاخی قەرەسرد بۆ هاتووچۆ بەکارنەهێنن، لەبەرئەوەی تیمەکانی رێگەوبان و ئاوەدانکردنەوەی راپەڕین دەستدەکەن بە لابردنی ئەو بەشەی لە شاخەکە داڕماوەو مەترسی بۆسەر ژیانی شۆفێران و هاوڵاتییان دروست کردووە”.

قایمقامییەتی دوکان ڕایدەگەیەێنت کە دوای لابردنی ئەم ئاستەنگە و کردنەوەی رێگاکە بەڕووی شۆفێران ئاگادارتان دەکاتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان