بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە نزیك گوندی “لانە ستی” ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس بریندار بوون.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی هاتووچۆ، ڕووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان سەنی و نیسان ناڤارادا بووەو بریندارهكان شۆفێری ههردوو ئۆتۆمبێلهكه بوون.
ناسنامەی بریندارەکان بەم شێوەیەیە:
• دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسان ناڤاراکە (لەدایکبووی 1985 و 2005).
• دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلە نیسان سەنییەکە (لەدایکبووی 1991 و 2024).
دوای ڕووداوەکە، سەرجەم بریندارەکان گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە تیمەکانی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی و چۆنیەتی ڕوودانی پێكدادانەکە.

