ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی لالەزار ئازادکران

نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، سکرتێری تایبەت و چەند پاسەوانێکی لاهور شێخ جەنگی ئازادکران، هاوکات هەوڵە یاساییەکان بۆ گواستنەوەی دۆسیەی ناوبراو لە سلێمانییەوە بۆ هەولێر دەستیان پێکردووە.

ئەمڕۆ 3ی شوباتی 2026، ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانی گردی لالەزار کە ژمارەیان 9 کەس دەبێت ئازادکران، لەنێویاندا ئەحمەد فاتیح سکرتێری تایبەتی لاهور شێخ جەنگی و شۆفێرە تایبەتەکەی تێدایە.

بەپێی زانیارییەکان  پارێزەرانی لاهور شێخ جەنگی دوو نووسراوی فەرمییان لە دادگای تەمیزی هەولێرەوە هێناوەتە سلێمانی، ئەمەش بە مەبەستی گواستنەوەی دۆسیەی ناوبراو بۆ دادگاکانی هەولێر و دوورخستنەوەی لە دادگای سلێمانی.

سەرەڕای ئەم هەوڵانە بۆ گواستنەوەی دۆسیەکە، هێشتا وادەی دادگایی کردنەکە لە سلێمانی وەک خۆی ماوەتەوە،بڕیارە لە 10ی شوباتی 2026، کاتژمێر 9:00ی بەیانی، بۆ جاری دووەم لاهور شێخ جەنگی لە بەردەم دادگای سلێمانی ئامادە بێتەوە بۆ بەڕێوەچوونی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان