دوای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر ونبوونی، تەرمی کچێکی تەمەن 35 ساڵ لە سنووری قەزای دەربەندیخان دەرکەوتووە کە خۆی هەڵداوەتە ناو ڕووباری سیروان.
بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی دەربەندیخان، ئەو کچە دانیشتووی شاری سلێمانییە و ماوەی هەفتەیەک بووە لەلایەن کەسوکارەکەیەوە سکاڵای ونبوونی تۆمارکرابوو, پاش پشکنینی کامێراکانی چاودێری دەرکەوتووە کە ناوبراو دوو ڕۆژ دوای چوونە دەرەوەی لە ماڵ خۆی هەڵداوەتە ناو ڕووباری سیروان.
کەسوکاری کچەکە ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو باری دەروونی جێگیر نەبووە و پێشتر کێشەی دەروونی هەبووە، ئەمەش وەک هۆکارێک بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەبینرێت.
لە ئێستادا لایەنە پەیوەندیدارەکان و تیمەکانی غەواس لە ئامادەباشیدان، بڕیاریشە ئاوی بەنداوی دەربەندیخان بگیرێتەوە بەمەبەستی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە، تاوەکو تیمەکان بتوانن بە ئاسانی تەرمەکەی بدۆزنەوە و دەریبهێننەوە

