مەلا هەڵۆ دەستگیرکرا

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕایگەیاند، لەسەر سکاڵا و ناڕەزایی هاوڵاتیان، مامۆستایەکی ئایینی بەناوی (بزازرا حەمە ڕەشید) ناسراو بە مامۆستا هەڵۆ، دەستگیرکراوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، دوای لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە ناوبراو لە وتارێکیدا خەباتی مەدەنییانەی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانی بێ ئەرزش کردووە و ڕۆڵی ئافرەتانی بە شێوازێکی نەشیاو وێنا کردووە.

لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، تۆمەتباری ناوبراو بەپێی ماددەی (240) لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی بەردەوامە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان