وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی کێشەکی تەکنیکی کارەبای بەشێک لەناوچەکانی هەولێرە سلێمانی و دهۆک پچڕاوە و لەچەند کاتژمێری داهاتوو کێشەکە چارەسەردەکرێت.
ئمڕۆ دووشەمە 19ی کانوونی دووەمی 2026,وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکی لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی، گۆڕانکاری بەسەر کاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانیدا دێت.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە، کێشەکە لە هێڵەکانی گواستنەوەی گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا درووست بووە، ئەمەش بووەتە هۆی پچڕانی کارەبا لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی و دهۆک و بە شێوەیەکی کاتی کاریگەری لەسەر سەرتاسەری تۆڕی کارەبای نیشتیمانی درووست کردووە.
وەزارەتی کارەبا دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان کە تیمە تەکنیکییەکانیان دەستبەکار بوون بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوودا کێشەکە بە تەواوی بنبڕ بکرێت و دۆخی کارەبا لە هەموو ناوچەکان ئاسایی ببێتەوە.

