بەهۆی نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دروستبوونی بەستەڵەک، هەڤال ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی بڕیاریدا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن ڕابگەیەنێت.
ئەمڕۆ دووشەمە 19 کانوونی دووەمی 2026,دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانیی لە ڕاگەیەندراوێکی فەرمیدا ئاماژەی بەوە کرد، لە پێناو پاراستنی گیانی خوێندکاران و مامۆستایان و بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە، بڕیاردرا ڕۆژانی (سێشەممە و چوارشەممە) لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ب ببێتە پشووی فەرمی.
پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند: “پشووەکە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ئەهلی دەگرێتەوە، ئەمەش دوای هەڵسەنگاندنی بارودۆخی کەشوهەوا و پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هاتووە.”
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی، پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بۆ چەند پلەیەک لەژێر سفری سیلیزی دەمێننەوە، ئەمەش مەترسی دروستبوونی بەستەڵەک لەسەر ڕێگاکان و ناوەندەکانی خوێندن زیاد دەکات.
ئەم بڕیارە تەنها ناوەندەکانی خوێندن دەگرێتەوە و دەوامی فەرمانگە حکومییەکانی دیکە بەردەوام دەبێت، مەگەر لە حاڵەتی پێویستدا کە بەڕێوەبەری فەرمانگەکان دەسەڵاتی بڕیاردانیان پێدراوە.

