مەلا بەختیار لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دوورخرایەوە

لیژنەی یاسایی پەڕلەمانی عێڕاق مەلا بەختیار و 69 کەسی دیکە بەهۆی نەبوونی مەرجی یاساییەکان لە کاندیدبوون بۆ سەرۆککۆماری عێڕاق دوورخستەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، 13ـی کانوونی دووەمی2026، لیژنەی یاسای پەڕلەمانی عێڕاق دوای جێبەجێکردنی ڕێکارە یاساییەکان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێڕاق لە کۆی 81 کاندید بۆ ئەم پۆستە 70 کاندیدی دوورخستەوە بەهۆی نەبوونی مەرجی یاسایی و دەستووری.

بەپێی ئەو  زانیاریانەی دەست سلێمانی دەیلی کەوتووە یەکێک لەو کاندیدانەی  دوورخراوەتەوە مەلا بەختیارە و هۆکارەکەی بۆ پەسندنەکردنی بڕوانامەکەی دەگەڕێتەوە.

لە ئێستادا 11 کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ماون و بەپێی زانیارییەکان زۆربەیان کوردن.

مەرجەکانی خۆکاندیدکردن بۆ سەرۆککۆمار:

– ڕەگەزنامەی عێراقی: دەبێت کاندیدەکە عێراقی بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی لە دایک بووبێت.

– تەمەن: پێویستە تەمەنی لە 40 ساڵ کەمتر نەبێت.

– بڕوانامە: دەبێت هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت.

– شارەزایی سیاسی: پێویستە ئەزموون و شارەزایی سیاسی هەبێت و ناسراو بێت بە دەستپاکی و لێهاتوویی.

– مەرجی دادوەری: نابێت هیچ سزایەکی لەسەر بێت کە پەیوەندی بە تاوانەکانی شەرەفەوە هەبێت.

– سەروەریی یاسا: دەبێت باوەڕی بە پاراستنی سەروەریی یاسا، یەکڕیزی نیشتمانی و ئاسایشی وڵات هەبێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان