بەغدا پێدانی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بازرگانانی هەرێمی کوردستان ڕاگرت

حکومەتی عێراق بڕیارێکی نوێی دژی کەرتی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان دەرکرد و پێدانی دۆلاری بە نرخی فەرمی بە بازرگانانی هەرێم ڕاگرت.

بەپێی زانیارییەکان، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاندووە کە چیتر بازرگانانی هەرێمی کوردستان ناتوانن لە ڕێگەی سیستەمی (ئاسیکۆدا) بۆ هاوردەکردنی کاڵاکانیان سوود لە نرخی فەرمی 1320 دینار وەربگرن. 

ئەم بڕیارە بازرگانانی هەرێم ناچار دەکات بۆ دابینکردنی دراو پەنا بۆ بازاڕی ئازاد ببەن، کە چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی شەپۆلێکی نوێی گرانبوونی کاڵا و شتومەک و دروستکردنی فشار لەسەر بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان.

هۆکاری ئەم هەنگاوەی بەغدا بۆ توندکردنەوەی چاودێری گومرگی لەسەر دەروازەکانی هەرێمی کوردستان، ڕێگریکردن لە بەقاچاخبردنی دۆلار و بەکارهێنانی وەک کارتێکی فشار بۆ ڕادەستکردنی تەواوی داهاتە نانەوتییەکان دەگەڕێتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان