بڕیارە بەیانی ڕۆژی دووشەممە، لاهوور شێخ جەنگی و ژمارەیەک لە هەڤاڵانی لەبەردەم دادگا ئامادەبن، ئەمەش دوای ئەوەی میدیای فەرمی ناوبراو کات و ڕێکەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکەی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکدا میدیای لاهوور شێخ جەنگی ئاماژەی بەوە کردووە کە کاتژمێر 9:00ی بەیانی ڕۆژی دووشەممە، پڕۆسەی دادگاییکردنی لاهوور شێخ جەنگی و هەڤاڵانی دەستپێدەکات. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هیوای ئەوە خوازراوە کە دامەزراوە یاساییەکان بێلایەنانە کەیسەکە یەکلایی بکەنەوە و دەرەنجامەکەش ببێتە هۆی ئازادکردنی سەرجەم گیراوەکانی ناو ئەو کەیسە.

