لە ناحیەی پیرەمەگروونی سەر بە پارێزگای سلێمانیی دوو پێشمەرگەکە لە ئەرکدا بوون و بووەتە دەمەقاڵەیان، بەو هۆیەوە یەکێکیان ئەوی دیکەی بە فیشەک کوشتووە و هەڵهاتووە.
ئەمشەو شەممە، 20ی کانونی یەکەمی 2025، رووداوەکە بەهۆی دەمەقاڵێیەکی ئاسایی بووە و بکوژ فیشەكێكی ناوە بە سەری کوژراوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، لەوكاتەدا هاوڕێكانی سەرقاڵی ئەوەبوون كەچی لە كوژراوەكە بكەن، بەڵام بكوژ ئەمەی بە فرسەت زانیووە و ڕایكردووە، ڕووداوەكە لەكاتی دەوامی فەرمیدا بووە و لە مەشروعی ئاوەكەی پیرەمەگروون لە گوندی زێوێ لە ئەركدا بوون.
ئەو پێشمەرگەی کە کوژراوە ناوی “شاخەوان محەمەد”ە و خەڵكی قەڵادزێیە و لەدایكبووی ساڵی 1981ە، هەروەها بکوژەکەش خەڵکی قەڵادزێیە.

