كاوان عومەر، لێپرسراوی هاتوچۆی خێرا لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بە ڕۆژنامەنوسانی رایگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لەسەر شەقامی (100) مەتریی سلێمانی، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری سووتەمەنی كە لە تاسڵوجەوە بە ئاراستەی عەربەت رۆیشتووە، بەهۆی ئەوەی شۆفێرەكە خەوی لێكەوتووە و لەهەمانكاتدا تیژڕەو بووە، كۆنتڕۆڵی لەدەستداوه و خۆی كێشاوە بە ئامێرێكی قیرتاوكردن و پاشان خۆی كێشاوە بە دوو ئۆتۆمبێلی دیكەی بارهەڵگر، له جۆری (عادیلە)ـدا.
ووتیشی: لە ئاكامی ئەو رووداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكە گیانی لەدەستدا و ئێستا تیمەكانی هاتوچۆ لە شوێنی رووداوەكەن و هێڵكارییان دەستپێكردووە.

