ئێوارەی ئەمڕۆ، یەکشەممە 14ی کانوونی یەکەمی 2025، تەرمی مامۆستا ئاڤێستا یوسف تەمەن 27 ساڵ دۆزرایەوە، کە ماوەی چەند مانگێک لەمەوبەر لە ڕووباری زێی گەورە دەڤەری بارزان خنکابوو.
تەرمەکە لە نزیک ناوچەی هەریر و لەلایەن دوو ڕاوچییەوە دۆزرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەی ڕەوتی ئاوەکە تەرمەکەی بۆ ئەو شوێنە دوورە گواستبووەوە.
مامۆستا ئاڤێستا، چەند مانگێک لەمەوبەر، لە کاتی سەیران لە دەڤەری بارزان، گیانی خۆی بەخشی لەپێناو ڕزگارکردنی براکەی کەوتبووە نێو ئاوەکەوە و هەرچەندە توانی براکەی ڕزگار بکات بەڵام خۆی نەیتوانی بەرگەی شەپۆلی بەهێزی ئاوەکە بگرێت و خنکا.

