هاتوچۆی بازرگانی لە دەروازەی باشماخ بۆ 24 کاتژمێر ڕادەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ بڕیاری دا لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا هاتوچۆی بازرگانی بۆ ماوەی 24 کاتژمێر ڕابگرێت و ئاگاداری سەرجەم بازرگانان و شۆفێران دەکاتەوە کە ئەم بڕیارە تەنها بۆ ئەو ماوەیە دەبێت.

هۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لە دووەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانەوە جموجۆڵی بازرگانی لە دەروازەکە ئاسایی دەبێتەوە و وەک پێشتر کارەکان بەردەوام دەبن، هەروەها جەخت لەوەش کراوەتەوە کە هاتوچۆی گەشتیاران بە هیچ شێوەیەک ڕانەگیراوە و بە شێوەیەکی ئاسایی و بەپێی ئەو ئاگادارییانەی پێشتر بڵاوکراونەتەوە بەردەوامی دەبێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان