لەئەنجامی دروستبوونی لافاو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، هاوولاتییەك خنكا و تا ئێستاش چەند كەسێك بێسەروشوێن ماونەتەوە.
قائیمقامی چەمچەماڵ بەدەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە هاوڵاتیێک دیوار داڕماوە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
هاوتا عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ڕایگەیاند: ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن 70 ساڵ و تاوەکو ئێستا ناسنامەی هاوڵاتیەکە ئاشکرا نەکراوە.

