سێ چەکداری داعش لە هەڵەبجە دەستگیرکران؛ کارمەندێکی ئاسایش بریندارە

لە ئەنجامی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە، هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش رووبەڕووی مەفرەزەیەکی چەکدارانی داعش بوونەوە.

ئەمشەو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە مەفرەزەیەکی تیرۆریستانی د١عش لەکاتی هەڵمەتی دەستگیرکردنیان  ڕووبەڕووی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بوونەوە و لەئەنجامی ڕووبەڕووبوونەوەکە 3 تیرۆریستی د١عش دەستگیرکران کە یەکێکیان پلەی ئەمیری هەبووە، هاوکات لە میانی شەڕ و پێکدادانەکەدا، کارمەندێکی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بریندار بووە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان