تیمێكی پزیشكانی پسپۆڕی ئیسپانیا ژمارەیەك نەشتەرگەری بێ بەرامبەر بۆ هاووڵاتیانی کەمدەرامەت لە شاری سلێمانی ئەنجام دەدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەمە، تیمێکی پزیشکی لە وڵاتی ئیسپانیاوە گەیشتنە شاری سلێمانی كە پێكهاتوون لەچوار پزیشك، بڕیار وایە بە هاوكاری پزیشكانی گورچیلە و میز و میزەڕۆ لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری سلێمانیی نزیكەی 20 نەشتەرگەری گەورە و گرنگ بێ بەرامبەر ئەنجام بدەن بۆ كەسانی هەژار و كەمدەرامەت كە نەخۆشن و توانای چوونەدەرەوەی وڵاتیان نیە بۆ چارەسەرکردن.
تیمە پزیشکیەکەی وڵاتی ئیسپانیا ڕۆژانە لە كاتژمێر 8:30ی سەرلەبەیانی لە نەخۆشخانەی نەشتەرگەری فێركاری لە شاری سلێمانیی دەبن تاوەكو ڕۆژی یەك شەممەی داهاتوو بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری وورد بۆ هاووڵاتیان، كە ئەو نەشەتەرگەرییانە زۆر تایبەتمەند و گرنگن و پزیشكانی شاری سلێمانی ئەزموونێكی زۆری لێوەردەگرن.

