وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە نوسراوی فەرمی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروردە دەکات ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕابگرن.
وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا لە رۆژی 17ی 12ی 2025دا لەسەرجەم قوتابخانە و خوێندنگەکان یادی ئاڵای کوردستان بەرز ڕابگیرێت.
وەزارەتی پەروەردە بە نوسراوی فەرمی داوای لەسەرجەم بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردەی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، زاخۆ، سۆران، ڕاپەڕین و خوێندنی کوردی لە کەرکوک کردوە یادی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بکەنەوە.
وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” لە ڕێکەوتی 17ی 12ی 2025 سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی و قوتابخانە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار بکەن، کە سەرەڕای بەردەوامبوونی تاقیکردنەوەکان کاتژمێرێک لە سەرەتای دەوام بۆ بەرزڕاگرتنی ئاڵای کوردستان تەرخان بکەن، پاشان تاقیکردنەوە ئەنجام دەدرێت”.

