کرێی مامۆستایانی وانبێژ زیاد کرا

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، کرێی وانەبێژان لە 2 هەزار دینارەوە بۆ 4 هەزار دینار زیاد کرا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 1ی کانوونی یەکەمی 2025، ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان بە دەزگا میدیایەکانی ڕایگەیاند، سوپاسی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم، بۆ پاڵپشتی مامۆستایان رەزامەندی دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە 2 هەزار دینارەوە بۆ 4 هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک، بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەست کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.

وەزیری پەروەردە ئاماژەی بەوەشکرد، زیادکردنەکە لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حساب دەکرێت و ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان