هاتووچۆی سلێمانی: کامێرای تیژڕەوی لە یەکتربڕی ئارام دادەنرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی تشرینی دووەمی 2025، عەقید شیعریه عه‌لی، لێپرسراوی به‌شی كامێرا‌كان له هاتووچۆی سلێمانی بەسەرچاوە میدیایەکانی ڕاگه‌یاند، “له‌پێناو كۆنتڕۆڵكردنی خێرایی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتووچۆ له یه‌كتربڕی ئارام له شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود كامێرایه‌كی چاودێریكردنی خێراییمان له به‌شی خواره‌وه‌ی یه‌كتربڕه‌كه داناوه كه هه‌ردوو سایدی هاتن و ڕۆشتن كۆنتڕۆڵ ده‌كات”.
شیعریه عه‌لی ئاماژەی بەوەشکرد، “له‌دوای ته‌واوبونی كاره‌كانی دانانی ئه‌و كامێرایه بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته تێست ده‌بێت و دواتر به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی كارده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ كاركردنیشی شۆفێرانی لێی ئاگادارده‌كرێته‌وه”.
شیعریه عه‌لی گوتیشی، “له‌پلانماندایە كامێرایی چاودێریكردنی خێرایی له شه‌قامی هه‌واری شار و به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شاریش دابنرێت، بۆ كۆنتڕۆڵکردنی خێرایی شۆفێران و کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ”.

