ئەمشەو كاتژمێر 11:30 هێرشکراوەتە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ و ئاگرێکی گەورە لە کێڵگەکە بەرز دەبێتەوە. گومان دەکرێت هێرشەکە بە درۆن کرابێت.
بە پێی زانیاریە میدیایەکان هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر کە بە شادەماری ئابووری هەرێمێش ناسراوە، لە لایەن سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی نەناسرەوەوە ئەنجامدراوە، بە پێێ زانیارییە سەرەتاییەکان هیج قوربانیەکی لێنەکەوتۆتەوە.
لە هێرشەکەدا کۆگاكانی غازی تەقێندراونەتەوە زەنگی ئاگادارکردنەوە لە کێڵگەکە لێدەدات و ئاگر لە کێڵگەکە بەرزدەبێتەوە.
لە ئەنجامی هێرشەکە بۆ سەر كێڵگەی كۆرمۆڕ تەواویی هەناردەی غاز بۆ وێستگەكانی كارەبا ڕاگیرا ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی کارەبای چەند ناوچە و شوێنێک ببڕێت.

