میدیاى ئەمریکا: بەهۆى ڕووداوێکى تەقەکردنەوە کۆشکى سپى داخرا و بریندار هەیە

دوو ئەندامی گاردی نیشتمانی لە نزیک کۆشکی سپی تەقەیان لێکرا و بریندار بوون.

ڕووداوێکی تەقەکردن لە ئەمریکا لە شەقامی 17هەم ڕوویداوە، کە یەکێکە لە شەقامە قەرەباڵغەکان و نزیکە لە ناوەندی شار و کۆشکی سپی. ڕووداوەکە ئەمڕۆ چوارشەممە، 26ی تشرینی دووەمی 2025ڕوویداوە.

پۆلیسی میترۆپۆلیتانی دی سی پشتڕاستی کردەوە کە گومانلێکراوێک دەستگیر کراوە,لێکۆڵینەوە لە هۆکاری تەقەکردنەکە و ناسنامەی دەستگیرکراوەکە بەردەوامە.

تا ئێستا زانیاری ورد لەسەر ئەوەی ئایا ئەو دوو ئەندامە ئەرکی چاودێریی کۆشکی سپییان هەبووە یان نا، ئاشکرا نەکراوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان