دوای بەقەزابوونی، قایمقامیەتی رزگاری بە فەرمی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کرایەوە و جەماڵ ساڵح، بە وەکالەت وەک قایمقامی قەزاکە دەستبەکار بوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 23ی تشرینی دووەمی 2025، لە ڕێورەسمێکدا بە فەرمی قایمقامیەتی قەزای رزگاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان کرایەوە.
جەلال شێخ نووری:”سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان ڕایگەیاند، ”دوای دەرچوونی فەرمانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان و ئەنجوومەنی وەزیران بۆ بەقەزاکردنی رزگاری، بە باشمانزانی ئێمەش لە ئیدارەکە، برای بەڕێزمان جەماڵ ساڵح کە پێشتر بەڕێوەبەری ناحیە بوو، پێشنیازی بکەین بۆ پۆستی قایمقامی قەزاکە.”
جەماڵ ساڵح، فەرمانی دەستبەکاربوونی لەلایەن جەلال شێخ نوورییەوە پێدرا و وەک قایمقامی قەزای ڕزگاری دەستبەکاربوو.
جەلال شێخ نووری ڕایگەیاند: ”پێویستە لە داهاتوویەکی نزیکدا چەند یەکەیەکی ئیداریی دیکە لە سنوورەکە بهێنرێنە کایەوە، چونکە گەرمیان رۆژ بە رۆژ لە گەورەبووندایە و بوونی ئەو یەکە ئیدارییانە خزمەت بە ناوچەکە دەکات.”
ڕۆژی 23ی ئەیلوولی 2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان فهرمانێكى ههرێمی بۆ هێنانهكايهى قهزاى رزگارى له سنوورى ئيدارەی سهربهخۆى گهرميان لە پارێزگای سلێمانی واژۆ كرد.

