بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە دەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند: لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەڕۆژی 2025/11/19 لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیمان دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەین و دەستبگیرن بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.
لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

