سودانی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

بەپێی ئەو زانیارییانەی میدیا عێڕاقییەکان بڵاویانکردۆتەوە، بڕیارە سبەینێ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێڕاق سەردانی هەولێر بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆببێتەوە.

سبەی دووشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2025، محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان كۆببێتەوە. 

بەپێی زانیارییانەی دەستی سلێمانی دەیلی کەوتووە، سەردانەکەی سودانی ماوەی دوو رۆژ دەخایەنێت، ڕۆژی سێشەممە، سودانى سەردانی دهۆک دەکات‌ و بەشداریی لە چالاکییەکی زانکۆی ئەمریکی کوردستان دەکات.

سەردانی سودانی بۆ هەرێمی كوردستان لە كاتێكدایە لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەراندا هاوپەیمانییەكەی سەركەوتنی بەرچاوی بەدەستهێناوە، چاوەڕوانیش دەكرێت لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ لەسەر پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێڕاق و كێشە چارەسەر نەكراوەكانی نێوان هەولێر و بەغدا بكرێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان