پەیامی مەسعود بارزانی بۆ ساڵیادی بنیاتنانی شاری سلێمانی

مەسعود بارزانی: ‘’لەو یادەدا هیوای ئارامی و ئاسوودەیی بۆ خەڵكی خۆشەویستی شاری سلێمانی دەخوازم و شایستەی هەموو جۆرە پێشكەوتن و پێشەنگین.’’

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان،لە یادی 241 ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانیی ڕایگەیاند: ‘’پیرۆزباییەكی گەرم ئاراستەی خەڵكی خۆشەویستی سلێمانی، شاری شێخی نەمر و شاری هەڵمەت و قوربانی دەكەم. سلێمانی بەشی ئازیزی كوردستانە، شاری شەهیدانی 9ی حوزەیران و مەنعە تەجەوەلەكەی 1963 و شاری بەگژداچوونەوەی ستەمكار و زۆردار و ڕژێمە یەك لەدوای یەكەكانە.’’

مەسعود بارزانی گوتی: سلێمانی وەك هەر شار و دەڤەرێكی تری كوردستان هەمیشە شوێنی هەڵكەوتنی ئەدیب و شاعیر و كەسایەتی و تێكۆشەر و شۆڕشگێڕانی كورد بووە و ڕۆڵی گەورەی لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی كوردستاندا گێڕاوە. لە سەرەتای چلەكانی سەدەی بیستەمدا شاری سلێمانی بە هەموو چینوتوێژەكانیەوە باوەشی گەرمی بۆ بارزانیی نەمر و بارزانییە دوورخراوەكان كردەوە، ئەو ڕێز و پێشوازییە هەرگیز لەبیر ناچێتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان