لەیادی 241 ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانیدا، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی خەڵکی شارەکە کرد و ڕایگەیاند، خزمەتکردنی سلێمانی بە کاری لەپێشینەیان دەمێنێتەوە.
سڵاو سلێمانی، شاری ھەڵمەت و قوربانی، پایتەختی رۆشنبیری.
ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە بۆ سلێمانی یادی 241 ساڵەی بوونیادنانی شاری شاران دەکەینەوە.
ئەمڕۆ یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیوەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، ڕۆشنبیری و نوێگەری بووە.
ئێمە بە شوێن باوک و باپیرانماندا هەنگاو دەنێین و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی دڵسۆزی سلێمانیی دەبین و وەفادارین بەرامبەریان.
وەک هەمیشە خزمەتکردنی سلێمانیی بە کاری لەپێشینەمان دەمێنێتەوە و لەگەڵ خەڵکە خۆشەویستەکەمان پێکەوە هەنگاو بۆ داهاتوویەکی گەشتر دەنێین.

