نێچیرڤان بارزانی: سلێمانی هه‌ميشه كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە یادی دامەزراندنی شاری سلێمانی:’’له يادى 241 ساڵه‌ى بنياتنانيدا، به گه‌رمى پيرۆزبايى له شارى هه‌ڵمه‌ت و قوربانى، شارى خۆشه‌ويستى سلێمانى، پایته‌ختی رۆشنبيرى، مه‌ڵبه‌ندى ئه‌ده‌ب و هونه‌ر و له ته‌واوى خه‌ڵكى ئازيزى شار ده‌كه‌م. ‘’
نێچیرڤان بارزانی گوتی: سلێمانى ناوێكى ديارى مێژووى كولتوورى و سياسيمانه. هه‌ميشه كاريگه‌ر و مايه‌ى پێزانين و شانازيى گه‌لى كوردستانه. هيواى به‌رده‌واميى پێشكه‌وتن، گه‌شه‌سه‌ندن، ئاوه‌دانى و ئارامى بۆ سلێمانى و هه‌موو كوردستان ده‌خوازم.
ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی 2025,لەسەر داوای نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، بڕیاریداوە گەمارۆی سەر فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵبگیرێت و دووبارە گەشتە ئاسمانییەکانی ئەورووپا و تورکیا بۆ سلێمانی دەستپێبکاتەوە.

