دادگایکردنی شاسوار عبولواحید دواخرا

لەسەر داوای پارێزەرەکەی دادگایکردنی شاسوار عەبدولواحید بۆ 2025/12/16 دواخرا

جارێکی تر و بۆ جاری چوارەم دادگای سلێمانی دادگایکردنی شاسوار عبدولواحیدی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێی دواخست،ئەمجارە لەسەر داوای پارێزەرەکەی بوو و دادگایکردنەکە ڕۆژی 2025/12/16 ئەنجامدەدرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سلێمانی دەیلی کەتووە سێ هۆکار بوونە هۆی دواخستنی دادگایکردنی شاسوار عبدولواحید:

  • لەسەر سکاڵایەکی تایبەت (وەک سکاڵای شادی نەوزاد)، دادوەر بڕیاری دواخستنی دابوو بەهۆی نەبوونی بەڵگەی پێویست لەلایەن سکاڵاکارەوە.
  • هەندێک ڕێوشوێنی یاسایی پێویست بووە کە ماوەیان ویستووە.
  • شاسوار عەبدولواحید داوای کردووە کە چەند شایەتحاڵێک بانگهێشت بکرێن بۆ سەلماندنی بێتاوانی خۆی، بۆیە دادوەر بڕیاریداوە ماوەی پێویست بدات بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکان و ئامادەکردنی شایەتحاڵەکان.
Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان