بۆ نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری لەمەودوا هاوڵاتیان پێویستیان بە پشکنینی مایەسیری دەبێت
شۆفێرانی به‌غدا ڕایگه‌یاندووه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان (پشكنینی مایه‌سیری)، بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری به مه‌رج داناوه، ئه‌مه‌ش پرسێكی سه‌یر و سه‌مه‌ره و مایه‌ی گاڵته‌جاڕییه و سووکایەتکردن بە شۆفێرانە.
خه‌ڵكی به‌غدا به میدیا عێراقییه‌كانیان گوتووه، ئامانجی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان پشكنینی مایه‌سیری ته‌نیا بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره و گیرفانبڕینیانه به شێوازێكی دیكه، ئه‌وپه‌ڕی سووكایه‌تیپێكردنی تێدایه به شكۆ و كه‌سایه‌تیی خه‌ڵكی عێڕاق
لەم بارەیەوە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی به‌غدا ڕایگەیاند “پشكنینه‌كه به‌وشێوه‌یه نییه كه له هه‌ندێك میدیا و سۆشیال میدیادا بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌ڵكو بۆ بابه‌تی ئاشكراكردنی به‌كارهێنه‌رانی مادده هۆشبه‌ره‌كانه.”
خه‌ڵكی به‌غدا ڕه‌خنه‌ی توند له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی هاتوچۆی شاره‌كه‌یان ده‌گرن و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، له بری كارئاسانی بۆ ڕاییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان، دروستكردنی ڕێگه‌وبانی نوێ به كوالێتی به‌رز و مۆدێرن، نه‌هێشتنی جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان، دانانی كامێرای چاودێریی بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ڕووداوه‌كانی هاتوچۆ و دانانی سنوورێك بۆ مردن به‌هۆی ئه‌م ڕووداوانه‌وه، كه‌چی بڕیار و ڕێنمایی سه‌یر و سه‌مه‌ره ده‌رده‌كات له هیچ شوێنێكی جیهان بوونیان نییه.

