گەنجێکی 21 ساڵان لە نهۆمی نۆیەمەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکی قولەرەیسی شاری سلێمانی، ڕووداوێکی دڵتەزێنی کارکردن ڕوویدا و بووە هۆی گیانلەدەستدانی کرێکارێکی گەنج کە تەمەنی تەنها 21 ساڵ بووە.

بەپێی زانیارییەکان، کرێکارەکە لە کاتی ڕاپەڕاندنی ئەرکەکەی لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبووندا، لە نهۆمی نۆیەمی باڵەخانەیەکەوە کەوتووەتە خوارەوە, عوسمان زیندانی، سەرۆکی سەندیکای کرێکارانی بیناسازی، ڕووداوەکەی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەی بەوە کرد کە کرێکارەکە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

سەرۆکی سەندیکای کرێکاران بە توندی ڕەخنەی لە نەبوونی ڕێکارەکانی خۆپارێزی گرت لە پڕۆژەکەدا و ڕایگەیاند: “ئەو باڵەخانەیەی ڕووداوەکەی تێدا ڕوویداوە، هیچ مەرجێکی سەلامەتی تێدا فەراهەم نەکراوە.”

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ژمارەیەکی زۆر لە کرێکاران لە کاتی کارکردندا بەهۆی پابەندنەبوونی کۆمپانیاکان بە مەرجەکانی سەلامەتی و نەبوونی چاودێری ورد، دەبنە قوربانی و گیان لەدەست دەدەن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان