منداڵێکی دوو ساڵان لە ڕاپەڕین لەبەردەم ماڵەکەی خۆی کۆتایی بە ژیانی هات
ئەمڕۆ چوارشەمە 1 تشرینی 2025 عەلی عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، کاتژمێر 1:30ـی دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە چوارقوڕنە لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا ئۆتۆمبێلێکی جۆری هایلۆکس لێیداو دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
عەلی عەبدوڵا ئاماژەی بەوەشداوە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەپێی ماددەی 24ـی هاتوچۆ دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە بەردەوامە.

