كۆمیسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشخست

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێڕاق وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی دیاریکرد

ئەمڕۆ چوارشەمە 1ی تشرینی یەکەمی 2025 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ڕایگەیاند: كە ئەنجومەنی كۆمیسیاران، وادەی بانگەشەی هەڵبژاردنی پێشخست و ڕۆژی هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025 وەك یەکەم ڕۆژی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دیاریكرد.

جومانە غەلای ئاماژەی بەوەشكرد، هەر ئەمڕۆ ئەنجومەنی كۆمیسیاران ناوی كاندیدەكانی پەسەندكرد كە دەتوانن بەشداری بكەن لە كێبڕكێی هەڵبژاردن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان