بە فەرمی ئەمریکا لە عێڕاق دەکشێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەمە1ی تشرینی یەکەمی ,2025 وەزارەتی جەنگی ئەمریکا(پێنتاگۆن) ڕایگەیاند، دوای سەرکەوتن بەسەر داعش و وەک پابەندبوون بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ بەغدا، ژمارەی هێزەکانی ئەمریکا و هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق کەمدەکەنەوە.

وەزارەتی جەنگی ئەمریکا دەڵێت، ئەم هاوبەشییە نوێیە لەسەر سێ بنەمای سەرەکی بنیات دەنرێت:

1- پاراستنی بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانی ئەمریکا

2-رێزگرتن لە دەستووری عێراق

3-پابەندبوون بە رێککەوتن نامەی چوارچێوەی ستراتیژیی نێوان هەردوو وڵات.

واشنتن و بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر پلانێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانێتیی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سەدان سەرباز تا کۆتایی ئەمساڵ دەکشێنەوە و ئەوانی دیکەش تا کۆتایی ساڵی 2026.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان