وەزارەتی دارایی وادەی فرۆشتنی موڵكەكانی شاسوار عەبدولواحیدی بڵاوكردەوە

بەڕێوەبەڕایەتی گشتی بانكە بازرگانییەكان لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند:”لەبەرواری 5\10\2025 كە دەكاتە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو پڕۆسەی فرۆشتنی زیادكردنی ئاشكرای موڵكەكانی ( كۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری – هاوپشكی تایبەت ) لەبەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووەمی سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

لە ڕاگەیاندراوەکە هاتووە: “کۆی گشتی موڵکەکان ژمارەیان ( ٦٠ ) موڵكە، بەمەبەستی گەڕانەوەی قەرزەكانی بانكەكانی سەر بەوەزارەتمان كە بڕەكەی (91,760,660,350) نەوەد و یەك ملیار و حەوتسەد و شەست ملیۆن و شەشسەد و شەست هەزار و سێسەد و پەنجا دینارە و سەرجەم موڵكەكانیش بەیەك پاكێج دەفرۆشرێن.”

بۆ ئەو مەبەستە وەزارەتمان بەشدار دەبێت لە پڕۆسەی زیادكردنەكە، هەر كەس و لایەنێك دەیەوێت بەشداری لە پڕۆسەی زیادكردنەكەدا بكات، دەتوانێت لە نزیكترین كاتدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتی جێبەجێكردنی دووەمی سلێمانی بكات بەمەبەستی دەستخستنی زانیاری و ئەنجامدانی ڕێكارە كارگێڕی و یاساییەكان.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان