پارەدان بە کاش کۆتایی دێت


بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند، پێشبینی دەکەن لە مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو، کۆتایی بە پارەدان بە شێوەی کاش لەسەرجەم دامەزراوە حکومییەکان کۆتایی پێبهێنێت.

زرغام موسا بەڕێوەبەری چاودێری لەسەر دامەزراوە داراییە نا بانکییەکان لە بانکی ناوەندیی عێراق رایگەیاند، “لە بواری پارەدانی ئەلیکترۆنی بەرەو پێشچوونی باشمان بەخۆمانەوە بینیوە، لە وەزارەتی ناوخۆ پارەدانمان بە شێوەیەکی تەواوەتی کردووەتە ئەلیکترۆنی”.

زرغام موسا ئاماژەی بەوەکرد: “هەوڵدەدەین لە تەواوی وەزارەت و فەرمانگەکان مامەڵە داراییەکان بکەینە ئەلیکترۆنی بە شێوەیەک تا مانگی تەمموزی ساڵی داهاتوو پارەدانی کاش کۆتاییدێت”.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان