پارەی گەنمی جوتیاران گەیشت

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، پارەی گەنمی جووتیاران گەیشتووە و دەستیان بە رێکارە کارگێڕییەکان کردووە.’

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی و پیشەسازیی ڕایگەیاند “بەغدا بڕی پارەی گەنمی جوتیارانی ناردووە، کۆتایی ئەم هەفتەیە یان سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ڕێگەی سایلۆکانەوە جوتیاران ئاگادار دەکرێنەوە و شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت”.

هاوکات دەشڵێت:”بۆ ئەم قۆناغە پشکی هەرێمی کوردستان 57 ملیار دینارە و 20 ملیار بۆ هەولێر، 25 ملیار بۆ سلێمانی و هەڵەبجە و 12 ملیار دیناریش بۆ جووتیارانی دهۆک تەرخانکراوە”.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان