گرووپی موزیکی کامکاران لە سلێمانی کۆنسێرتێک ساز دەکات

گرووپی موزیکی کامکارانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە سلێمانی کۆنسێرتێکی گەورە ساز دەکات.

دوێنێ یەکشەممە، 21 ئەیلوولی 2025, د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی پێشوازیی لە شارۆخ هیدایەتی، هونەرمەندی ناسراوی کورد کرد و پێکەوە گفتوگۆیان لەبارەی کار و چالاکییەکانی گرووپی کامکاران لە سلێمانی کرد.

شارۆخ هیدایەتی، وەکو بەڕێوەبەری گرووپی کامکاران، لەگەڵ د. موحسین ئەدیب، چەند بابەتێکی هونەرییان تاوتوێ کرد، رێککەوتن لەسەر ئەنجامدانی کۆنسێرتێکی موزیک و گۆرانیی لە شاری سلێمانی و بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، گرووپی کامکاران بگەنە سلێمانی و کۆنسێرتەکە ئەنجامبدەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکەی بەرێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، کۆنسێرتەکە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتییەکە بەڕێوەدەچێت، رێکەوتی 11ـی تشرینی یەکەم، لە شانۆی ڕۆمانی پارکی هەواری شار لە شاری سلێمانی، کۆنسێرتەکە بەڕێوەدەچێت.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان