مەزڵووم عەبدی: هەولێر و سلێمانی 15 ساڵە پشتگیری ئێمە دەکەن

ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە کۆڕبەندی مێپس لە دهۆک گوتی: باشووری کوردستان، چ هەولێر بێت یان سلێمانی، 15 ساڵە پاڵپشتیی رۆژئاوای کوردستان دەکەن

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات – هەسەدە لە کاتی پێشکەکردنی گوتارێک لە کۆربەندی مێپس لە دهۆک ڕایگەیاند: “15 ساڵە باشووری کوردستان پاڵپشتی تەواوی رۆژئاوای کوردستانە، هێزە سیاسییەکان و سەرۆک بارزانی پاڵپشتییەکی زۆریان بۆ سەرخستنی پێڤاژۆی ئاشتی لە باکوور و سەرخستنی دیالۆگ لە رۆژئاڤا کردووە.”

مەزڵووم عەبدی دەڵێت، “ئاشتی و ئارامی بۆ رۆژهەڵاتی ناوین زۆر پێویستە، من کەیف خۆشم کە لە دهۆک لەبارەی ئەو مژارەوە بۆچوونی خۆم بڵێم، هیوادارم ئەنجامی ئەم کۆڕبەندە هاوکار بێت بۆ ئاشتەوایی لە تەواوی ناوچەکە.”

ئاماژەی بەوەشکرد، “لەگەڵ گەلی کورد لە باشووری کوردستان، هێزی پێشمەرگەی خۆیان بە یەکبوونیان لەگەڵ شەڕڤانان بە پاڵپشتی هێزی نێودەوڵەتی دژی داعش شەڕمان کرد و پێشەنگیی شەڕی دژ بە داعشمان کرد، ئێستاش دەبینین لە هەوڵەکانمان بۆ ئاشتی و ئارامی لە ڕۆژهەڵاتی نێوەراست جارێکی دیکە کورد رۆڵی پێشەنگ دەبینێت.”

فەرماندەی گشتیی هەسەدە دەشڵێت، “لە باکووری کوردستان، پێڤاژۆی ئاشتی دەستیپێکردووە، کە رێبەر ئاپۆ لە ئیمراڵییەوە دەستیپێکردووە، ئەمە دەرفەتێکی نوێی هێناوەتە پێشەوە بۆ رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، ئێمەش ئامادەین بۆ پشتگیریکردنی ئەو پێڤاژۆیە و هەموو شتێک بکەین بۆ سەرخستنی.”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان