فەتووش گیونەی: داوا دەکەم فیلم و کارە هونەرییەکانی یەڵماز گیونەی لە زانکۆی سلێمانی بخوێندرێت

بە ئامانجی جێکردنەوەی کار و فیلمەکانی گەورە دەرهێنەری کورد، یەڵماز گیونەی لە چوارچێوەی پڕۆگرامی خوێندنی باڵا، نووسراوێکی فەرمی لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کرا.

لە ناوەڕۆکی نووسراوێکی فەرمیدا، کە واژۆی حەمەی حەمە سەعید، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێمی کوردستانی لەسەرە، ئاماژە بەوە دراوە، خاتوو فەتووش گیونەی، هاوژینی یەڵماز گیونەی، دەرهێنەری کۆچکردوو، داوا دەکات، “فیلم و کارە هونەرییەکانی یەڵماز گیونەی، لە کۆلێژی هونەری زانکۆی سلێمانی بخوێندرێن.”

ئەمەش لەکاتێکدایە، بەشێک لە هونەرمەند و فیلمسازانی کورد، بەمەبەستی ئاوڕدانەوە لە میراتی هونەریی و سینەمایی یەڵماز گیونەی، بەشێوەیەکی خۆویستانە و نافەرمی، ڕۆژی کۆچی دوایی یەڵماز گیونەی، کە ڕێکەوتی نۆی ئەیلوولە، وەکو ڕۆژی سینەمای کوردییان دەستنیشان کردووە، هاوکات، زۆربەی کارەکانی، بەشێوەی کتێب پێداچوونەوەیان بۆ کردووە.

یەڵماز گیونەی دەرهێنەر، نووسەری سکرینپلەی، ڕۆماننووس، ئەکتەر و چالاکوانێکی سیاسیی دیاری باکووری کوردستان بووە، لە ئاستی بەرهەمهێنانی سینەماییدا، لە 111 فیلمدا وەکو ئەکتەر ڕۆڵیگێڕاوە، خاوەنی 58 سکرینپلەیە و دەرهێنانی بۆ 20 فیلم ئەنجامداوە، 16 فیلمیشی بەرهەمهێناوە و وەکو یاریدەدەری فیلم پێنج فیلمی تەواوکردووە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان