سەعدی پیرە پەیامی بافڵ تاڵەبانی دەگەیەنێتە عەشیرەتی ئاکۆ

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هاوخەمی سەرۆکی یەکێتیی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادرانی گەیاندە عەشیرەتی ئاکۆ.

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی ڕێوڕەسمی بەخاکسپاردنی سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ-دا ڕایگەیاند: “لەدەستدانی ( ئاکۆ عەباس ئاغا) سەرۆکی عەشیرەتی ئاکۆ، خەسارەتێکی گەورە بوو، نەک تەنها بۆ بنەماڵەکەی بەڵکوو بۆ هەموو ماڵێکی ئەم شارە، لێرەشەوە بەناوی سەرۆک بافڵ و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتی و سەرجەم کادرانی یەکێتییەوە هاوخەمی خۆمانتان بۆ دەردەبڕین و داواکارین لەخوای گەورە بە بەهەشتی شاد بکات.”

هاوکات، گوتی: “خوالێخۆشبوو ئاکۆ عەباس ئاغا پیاوێکی تێکۆشەر و خەباتگێڕ بوو لەهەموو قۆناغەکاندا بەڕۆڵی کاریگەری خۆی هەڵستاوە، هاوکات رزگارکەر و پارێزەری پارتیزانان بووە و سەدان خێزانی لەمەترسی مردن رزگارکردووە، ئێمەش وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان زۆر بەلامانەوە گرنگە ئەو بنەماڵەیە یەکڕیزی خۆیان بپارێزن، چونکە پێکهاتەیەکی پڕ غیرەت و بەهایان هەیە و پێویستیان بە پیاوی گەورە و لێزانی وەک کاک ئاکۆیە، هەربۆیە داواکارین بە زوترین کات جیگەکەی پڕ بکەنەوە.”

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان