ئاهەنگێک لەلایەن فێرگەی موزیکیی نامدار قەرەداغی لە سلێمانی ساز کرا

دوێنێ شەممە، 13ـی ئەیلوولی 2025، لە شاری سلێمانی ئاهەنگێک بۆ پێشبڕکێی دانان و دابەشکردنی موزیک لەلایەن فێرگەی موزیکیی نامدار قەرەداغی، بەڕێوەچوو.

بە ئامادەبوونی د. هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هاوتای ژمارەیەک لە ڕۆشنبیر، هونەرمەند و هاونیشتمانییان، ئاهەنگی کێبڕکێی فێرگەی نامدار قەرەداغی بۆ دانان و دابەشکردنی موزیک، بەڕێوەچوو.

لە ئاهەنگەدا، فێرخوازانی فێرگەکە ژمارەیەک پارچەی موزیکییان پێشکەش کرد، لە کۆتاییشدا، بڕوانامەی تایبەت بە فێرخواز و بەشداربووان دابەشکرا.

د. موحسین ئەدیب، لای خۆیەوە، قەڵغانی ڕێزلێنانی پێشکەش بە هونەرمەند و فێرخوازەکان کرد و ستایشێکی زۆری هەوڵی فێرگەکەی کرد بۆ برەودان بە موزیک و هونەری کوردی.

فێرگەی نامدار قەرەداغی، لە دیارترین ناوەندە موزیکیی و هونەرییەکانی شاری سلێمانی و کوردستانە، کە بەردەوام برەو بە موزیکی کوردی دەدات لەڕێگەی سازکردنی چالاکی هەمەجۆری موزیکی، هونەری و کوردەواری.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان