کۆمەڵەی هونەریی “ڕیشە و لەون” بە هەماهەنگیی بەشی هونەری شێوەکاریی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری سلێمانی، پێشانگای هونەریی “ئامارجی”یان لە سلێمانی کردەوە.
ئەم پێشانگایە، بە هاوکاریی بەشی هونەری شێوەکاریی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بە ئامادەبوونی .د موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری سلێمانی، هاوشانی مەهاباد جەمال، بەڕێوەبەری بەشی هونەری شێوەکاریی، نوێنەرانی کۆمەڵەکە و ژمارەیەک لە هونەرمەند و رۆشنبیرانی شاری سلێمانی کرایەوە.
لەم پێشانگایەدا، ژمارەیەک تابلۆ و پارچەی هونەریی نمایشکران و جێی ستایشی ئامادەبووان و میوانەکان بوون.

