یاسین حەسەن، هونەرمەند و شێوەکاری دیاری کورد، لە وڵاتی ئیسپانیا و لەلایەن گرووپێکی هونەرییەوە، خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێ بەخشرا.
گرووپی هونەریی “NMM Art & Luiza Gallery”، ساڵانە چەند خەڵاتێکی هونەریی بە ناوی “ئۆسکار” بەو هونەرمەندانە دەبەخشن، کە کارەهونەرییەکانیان لە ناوەندەکانی ئەورووپا دەنگدانەوە دروست دەکات و پێشکەشی کێبڕکێی بەدەستهێنانی نازناوەکە دەکەن.
ئەمساڵ، یاسین حەسەن، هونەرمەندی دیاری کورد، خەڵاتی هونەریی ئۆسکاری ئیسپانیی پێ بەخشرا و لەلایەن سەرپەرشتیارانی گرووپەکەوەستایشکرا.
یاسین حەسەن، ساڵی 1968 لەدایکبووە، لە منداڵییەوە ئارەزووی هونەری کردووە، پاش ژیانکردن لە شاری هەولێر، ساڵی 1994 ڕووی لە وڵاتیئەڵمانیا کردووە و برەوی بە کارە هونەرییەکانی داوە، لە ئاستی ناوەڕۆکدا پەیڕەوی رێبازی ڕیاڵیزم دەکات و فیگەر و ڕەگەزی ناو تابلۆکانی،سەبارەت بە هەستی مرۆیی و ژیانی ڕۆژانەن.

