دیداری سیاسەتی کولتووریی لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و هونەرمەندان، دیداری سیاسەتی کولتووریی راگەیەندرا.

بە سەرپەرشتیی د. موحسین ئەدیب، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، هاوشانی محەمەد کوردۆ، یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە مامۆستایانی زانکۆ و هونەرمەندان، لیژنەیەکی تایبەت ڕێکخرا، بەمەبەستی ئامادەکاریی بۆ بەڕێوەچوونی “دیداری سیاسەتی کولتووری” لە شاری سلێمانی.

بەگوێرەی زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیریی و هونەری سلێمانی، بڕیارە کۆتایی ئەمساڵ، لەچوارچێوەی دیدارێکی چەند رۆژەدا، کە چەند چالاکییەکی جیاواز لەخۆدەگرێت، چەندین توێژەر، ئەکادیمیست و کەسایەتیی ڕۆشنبیر تیایدا ئامادەبن و توێژینەوەکانیان سەبارەت بە سیاسەتی کولتووریی تاوتوێ بکەن، بەدیاریکراوییش ئەو تەوەرە سیاسییە کولتوورییانەی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەن و پرسی ڕۆژن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان