بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی، پێشوازیی لە رێکخەرانی هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز، کرد.
هاوپەیمانیی پێشکەوتنخواز، کۆمەڵەیەکی نێودەوڵەتییە لە پارتە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی جیهان، پیرۆزباییان لە بافڵ جەلال تاڵەبانی کرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی بە سەرۆکی هاوپەیمانیی سۆشیال دیموکرات لە وڵاتانی عەرەبی و پێکەوە گفتوگۆیان لەسەر کارنامەی کارەکانی داهاتوویان کرد.

