بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی دەزگای زانیاری، بە پەیامێک پیرۆزبایی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات.
سەرۆکی دەزگای زانیاری دەڵێت: “بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، لە دڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی دەکەین.”
هاوکات دەشڵێت: “دڵنیاین ئەم بەرپرسیارێتییە لەم کات و ساتەدا ، هاندەرێکی باشتر دەبێت بۆ خزمەتکردنی زیاتری گەلەکەمان و بەرەوپێشبردنی دۆز و خەباتی ڕەوای گەلەکەمان لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.”
ئەمە لە کاتێکدایە کە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو، لە کۆنفڕانسێکدا بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتیی سیاسیی و حکومی و نێودەوڵەتی، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حیزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، هەڵبژێردرا.

