ئەدهەم بارزانی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی بافڵ تاڵەبانی دەکات.
ئەدهەم عوسمان شێخ ئەحمەد بارزانی، بەبۆنەى هەڵبژاردنی بافڵ تاڵەبانی، وەک سەرۆکی هاوپەیمانیی حزبە سۆشیاڵ دیموکراتەکانی وڵاتانی عەرەبی، لە پەیامێکى پیرۆزبایدا ڕایدەگەیەنێت: “هەڵبژاردنی بەڕێزتان بۆ ئەو پۆستە گرنگە دەستکەوتێکی مێژوویـە بێجگە لە یەکێتی نیشیمانی کوردستان بۆ تەواوی نەتەوەی کورد.”

