بافڵ جەلال تاڵەبانی، لەگەڵ شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان کۆبوونەوە.
نووسینگەى ڕاگەیاندنى سەرۆکى یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بافڵ جەلال تاڵەبانى و جەعفەر شێخ مستەفا لە کۆبوونەوەکەدا پێشهاتە سیاسییە ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان، کاری رێکخراوەیی و رێکخستنەوەی ئۆرگانەکانی یەکێتیان تاوتوێ کردووە.
دەشڵێت، لە کۆبوونەوەکەدا، لێپرسراوی ئەنجوومەنی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، جەختی لە درێژەپێدانی سیاسەتی سەرۆک مام جەلال بە سەرۆکایەتیی سەرۆک بافڵ کردەوە و گوتی، پێویستە هەموو ئۆرگانەكانی یەکێتی هاوكار و هەماهەنگبن لەپێناو خزمەتكردنی خەڵك و بەدەمەوەچوونی داواكارییەكانیان.

