دوای بایکۆتکردنی ئێڤێنتی تایبەت بە ساڵڕۆژی رزگارکردنی چین و کۆنفڕانسی جینۆسایدی کورد لەلایەن هەردوو میدیای پارتی، ئاڤا میدیا و کوردستان 24 و نابەرپرسیارانە مامەڵەکردن لەگەڵ ڕووداوەکەی لالەزار، میدیاکانی پارتی دووچاری ڕەخنەیەکی زۆر بوونەوە.
میدیای یەکێتی دەڵێت: “لەسلێمانی دوو چالاکی نێودەوڵەتی پەیوەست بە لایەنی زانستی و پرسی جینۆساید بەڕێوە چوو، کە بایەخێکی زۆری میدیاییان هەیە، بەڵام میدیاکانی پارتی بایکۆتی ئەو چالاکییە نێودەوڵەتییان کرد.”
هەروەها دەڵێن: “میدیاکانی پارتی نابەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ ڕووداوەکەی لالەزار کردووە.”
هاوکات، بە ئامانجی ڕاگرتنی هێرشە میدیاییەکان و کارکردنی بەرپرسیارانە لەلایەن هەردوولا، مەکتەب سیاسیی پارتی دیموکراتیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و داوای کرد کە دەزگاکانی ڕاگەیاندن پابەندی بڵاوکردنەوەی زانیارییەکان وەک خۆی بن و لەچوارچێوەی بەرپرسیارێتی سیاسی و نیشتمانی مامەڵە لەگەڵ ئەو رووداوانە بکەن.

